مێردمنداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆرێکەوە و گیانیلەدەستدا
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاواز و نەخوازراو بۆ سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ تورکیا کراوە دەشڵێت، بە پێویستی دەزانن هەموو لایەک هەوڵی رەواندنەوەی نیگەرانیەکان بدەن.
وەزارەتی داد دەڵێت، لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ٧٦١ زیندانی ئازادکراوە لە لایەن فەرمانگەی چاکسازی عێراقییەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تراکتۆرێک وەرگەڕا لە سنووری قۆرەتو مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ گیانیلەدەستداوە کە شۆفێری تراکتۆرەکە بووە.
مەڵبەندی هەولێری یەکێتی، تۆمەتەکانی دژی کادیرێکیان رەتدەکاتەوە و داوا دەکات لیژنەیەکی بێلایەن پێکبهێنرێت تا راستی ئەو تۆمەتانە لە کەشێکی ئارامدا بۆ هەموولایەك ساغ بکرێتەوە.
شەوی رابردوو لە هەولێر دوو کارمەندی سکیوریتی ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر لێیان دەدات و گیانلەدەستدەدەن.
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، مهرج و سنورداركردنی كاركردنی كرێكارانی بیانی بوونهته هۆكار بۆ كهمكردنهوهی رێژهی بێكاری لە ٪١٦.٥ بۆ ٪١٣.٥ و دهشڵێت، بهپلهی یهكهم بۆ كاركردن له دامهزراوهكانی كهرتی تایبهت، ئیمتیازات به كرێكارانی ناوخۆیی دهدرێت.
سودانی داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی بەپەلە دەکات، سەبارەت بە بلۆککردن و سڕکردنی سامانی حــزبوڵڵا و حوســییەکان.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی کاری خۆبەخشییە و بە هۆیەوە لە جیهاندا چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت و دروشمی ئەمساڵی رۆژی جیهانیی خۆبەخشی بریتییە لە: هەموو بەشدارییەک جیاوازیی دروستدەکات.
سودانی بەشی یەکەمی رێگای گەشەپێدانی کردەوە، کە بەندەری فاوی گەورە و رێگای نێودەوڵەتی خێرا لە پارێزگای بەسرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
سەرۆکی روسیا لە جارێکی دیکە هۆشداریدا بەوەی دەبێت هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بکشێنەوە ئەگەر نا روسیا دەستی بەسەردا دەگرێت.
راوێژکاری یاسایی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و پەسەندکردنی ناوی کاندیدە براوەکان لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە وادەی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق دیاری دەکرێت.
سەرۆکی ئەمریکارێککەوتنی ئاشتیی لەنێوان دوو وڵاتی ئەفریقادا کە کۆنگۆی دیموکرات و رواندا راگەیاند.
کەشناسی عێراق دەڵێت، لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن. کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، شەپۆلەکە ماوەی پێج رۆژ بەردەوام دەبێت.
حكومهتی ماوەبەسەرچوو سهبارهت به سهردانی مهسعود بارزانی بۆ جزیرێ دەڵێت، "به پێویستی دهزانین ههمولایهكمان به هاوكاریی یهكتر، ههوڵی رهواندنهوهی نیگهرانیهكان بدهین".
دوای راگەیاندنی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەلایەن بەرێوەبەرایەتى بەڕەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ژنانەوە، قوباد تاڵەبانی وتی، کاردەکەن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، سێ هێڵی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشت بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکەنەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رەتیكردەوە ئەمڕۆ كۆتا مۆڵەت بووبێت بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان و دڵنیایی دەداتە خاوەنەكانیان كە پرۆسەكە بەردەوامە.
١٢ ساڵ تێپەڕی بەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس، کاوە گەرمیانی و بەشێک لە ئەندامان و چالاکوانانی کورد لە وڵاتی بەریتانیا گردبوونەوە لەبەردەم نوێنەرایەتی هەرێم.
قائیمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، بارهەڵگرێک لە نزیک تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بە سەختی برینداربوو.
نزیکەی ١٥ گۆڕی کریستیانەکانی گوندی هەرمۆتە لە کۆیە لە گۆڕستانی تایبەت بە خۆیان لە گوندەکە شێوێنراوە و ئەمەش تووڕە و خەمباری کردوون، داواش دەکرێت ئەو دەستەی دەیەوێت برایەتی ئەوان و مسوڵمانەکان تێکبدا، سزابدرێت، بەڕێوەبەری ئەوقافی کۆیەش دەڵێت ئەمە کارێکی تیرۆریستییە.
ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێم رایگهیاند، ژمارهیهك لایهنی ناوخۆیی و دهرهكی دهستیان له رووداوەکانی گوندی لاجانی سنووری خەبات ههبووه.
مام ئەحمەد و پورە عائیشە دوو هاوسەر بوون لە سنووری هەڵەبجە کە ماوەی ٦٥ ساڵ پێکەوە ژیان، بە وتەی کەسوکارەکەیان، خۆشەوستی نێوانیان ببووە سەرگوزشتەی ناو خەڵکی، قەدەریان وابوو، پورە عائیشە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، مام ئەحمەدی هاوسەریشی دوای ئەوەی هەواڵەکەی پێدەدەن، تەنیا ٣٠ خولەک بەرگەی مانەوەی لەژیان گرت و ئەویش کۆچی دوایی کرد.
سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان رایگەیاند، "پرۆژەی رووناکی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ ئێمە هەیبوو هەڵیوەشاندووەتەوە، نازانین چارەنووسمان چی لێدێت".
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن دەڵێت، سەرجەم ئەو تانانەی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشکەش کرابوون، یەکلایی کراونەتەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش وتی، رۆژی یەکشەممە ئەنجامەکان بۆ داگای باڵای فیدراڵی دەنێرن بۆ پەسندکردنی.
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی دەڵێت، لە دوای کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆ نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە سلێمانی، بە بڕی ٢٥ دینار دادەبەزێت.
کەشناسیی دەڵێت، هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم سێ هەفتەیە دەکەوێتە ژێر کاریگەری شيپۆلێکی بارانبارین.
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی دەڵێت، عێراق هەنگاوێکی گەورەی ناوە بۆ بەرزکردنەوەی یەدەگی زێڕ و لەماوەی چەند مانگێکدا بڕێکی زۆر زێڕی کڕیوە و زیادیکردووە بۆ سەر خەزێنەی وڵات و قەبارەی یەدەگی زێڕی وڵاتەکە گەیشتووەتە ١٧٠ تۆن و ٩ کیلۆگرام.
تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێم مووچەی پزیشکانی دەروونی زیادبکات.
کەشناسێک دەڵێت، مانگی یەکی ساڵی داهاتوو زۆر سارد دەبێت و ئەگەری بەفربارینی زۆر باش هەیە.